مانگێك تێپەڕی و بەغداد 200 ملیارەكەی نەناردووە.. فشاری سیاسی هەیە بۆ نەناردنی

مانگێك بەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەكە لەلایەن بەغدادەوە تێپەڕی، بەڵام تا ئێستا پارەی ئەم مانگە نەنێردراوە، پەرلەمانتارێكی كوردیش باس لە بوونی فشاری سیاسی دەكات بۆ نەناردنی 200 ملیار دینارەكە.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تائێستا بەغداد 200 ملیار دینارەكەی ڕەوانەی هەرێم نەكردووە و دیارنیە كەی پارەی ئەم مانگە دەنێرێت.

وتیشی، “ڕەوانەكردنی ئەو بڕە پاریە كاری حكومەتە و خۆی دەزانێت كەی دەینێرێت، بەڵام فشاری لایەنەكانیش هەیە بۆ نەناردنی”.

بەپێی یاسای بودجەی 2021ی عێراق پشكی هەرێمی كوردستان دیاریكراوە، بەڵام تا ئێستا ئەو بەشەی پەیوەستە بە هەرێمەوە وەك خۆی جێبەجێنەكراوە، لەوبارەیەوە شیروان میرزا وتی، “عێراق یاسای بودجەی بۆ موچە و خەرجی و پێداویستییەكانی خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام بۆ پرۆژەكان هێشتا بڕیاری لەسەر نەداوە، جێبەجێنەكردنی ئەو ماددەیەشی كە پەیوەستە بە پشكی هەرێمی كوردستان، هۆكارەكەی وەزیری داراییە و لەمپەری بۆ دروست دەكات”.

بابەتی پێشتر

كێشەی ئاوی چەمچەماڵ چارەسەردەكرێت

بابەتی دواتر

ئەمنستی: بریندارەکانی نەغەدە لەترسی دەستگیركردنیان نەچوونەتە نەخۆشخانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داعش هێرشێکی دیکەی ئەنجامدا

چەکدارانی داعش لە سنووری ناحیەی قەرەتەپە بە چەکی قەناس هێرشیانکردووەتە سەر سوپای عێراق. کەمێک بەرلە ئێستا چەکدارانی داعش…
Total
0
Share