منداڵە ونبووەكەی گەڕەكی راپەڕین بە كەسوكاری شادبووەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “منداڵە ونبووەكەی گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی بەكەسوكاری شادبووەوە”.
لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێك دۆزرایەوە و برایە بنكەی پۆلیسی راپەڕین، دواتر لەپەیجی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بانگەوازێك بۆ دۆزینەوەی كەسوكارەكەی بڵاوكرایەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “خۆشبەختانە كەسوكارەكەی سەردانی بنكەی ناوبراویان كرد و بە بڕیاری دادوەر منداڵەكەیان ڕادەست كرایەوە”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دادەبەزێت

بابەتی دواتر

دەنگەكانی ئەردۆغان بۆ خوار نیوە دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share