لە سنووری کەرکوک ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، بەهۆیەوە دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا و سێ منداڵیشیان برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان لەسەر رێگای سەرەكیی كەركوک – داقوق شۆفێرێک و هاوسەرەكەی گیانیان لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە سێ منداڵەکەشیان کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا لەگەڵیاندابوون برینداربوون.