بێجگە لە “دیلیڤەری”.. پۆلیسی کەرکوک لە ڕەمەزاندا هاتوچۆی ماتۆڕ قەدەغەدەکات

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرێتیی پۆلیسی کەرکوک بڕیاری دا لە مانگی ڕەمەزاندا هاتوچۆی ماتۆڕ قەدەغەبکات.

بەڕێوەبەرێتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، “وەک جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پلانی ئاسیشی تایبەت بە پاراستنی پارێزگای کەرکوک لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، لەم مانگەدا هاتوچۆی سەرجەم جۆرەکانی ماتۆڕ لەناو پارێزگاکەدا قەدەغەبکرێت، ئەمە ماتۆڕەکانی گەیاندن(دیلیڤەری) ناگرێتەوە”.

هەروەها ڕایگەیاند، “بە پێچەوانەی ئەمەوە، کەسی سەرپێچیکار سەرجەم ڕێوشوێنە یاساییەکان لە ئەستۆدەگرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جیاوازییەکان لە وێنەکانەوە ببینە
بەڵێنەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی “سەرچنار ئاشدەکەینەوە” گەیشتەجێ

ئەم وێنانە نیشاندەری جیاوازییەکانی نێوان ئێستا و رابردووی سەیرانگای سەرچنارن کە ئێستا سەیرانگاکە بووەتە شوێنی پشوو وەرگرتنی هاوڵاتییان.…
Total
0
Share