نرخی دۆلار لەبازاڕەکانی هەرێم بەجێگیری ماوەتەوە

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕووی دۆلاری نابێت، بەڵام بازاڕەکانی دراو لە شاری سلێمانی کراوەن، 100 دۆلار بەرامبەر بە 153 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، بازاڕەکانی دراو لە شاری سلێمانی کرانەوە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان 100 دۆلار بەرامبەر بە 153 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەکرا، لە نیوەڕۆدا کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

نزیکەی 15 رۆژە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم لە نێوان 152 هەزار بۆ 154 هەزار دینار جێگیربووە، لە پێش 20ی مانگی 12ی ساڵی رابردوودا نرخی 100 دۆلار بۆ خوار 150 هەزار دابەزی، بەڵام دواتر بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینییەوە.

 

بابەتی پێشتر

سێ ناو وەک شوێنگرەوەی حەلبوسی باس دەکرێن؛ کامیان چانسیان زیاترە؟

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share