بۆچی ئازاری ئێسک و جومگەکان لە زستاندا زیاددەکات و چارەسەر چییە؟

راپۆرتێکی پزیشکی هۆشداریی لەبارەی سەرما و کاریگەری لەسەر ئەو ئازارە درێژخایەنە بڵاوکردەوە کە مرۆڤ بەدەستیەوە دەناڵێنێت، جەختیشی لەوە کردووەتەوە سەرما دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەو ئازار و گرفتانەی کە مرۆڤ بەدەستیەوە دەناڵێنێت.

راپۆرتەکە کە لەلایەن ماڵپەڕێکی تەندروستییەوە بڵاوکراوەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، سەرما دەببێتە هۆی توندبوونەوەی ئازاری درێژخایەن لە مرۆڤدا.

ئەوەی پەیوەندیدارە بە ئازاری جومگەکانیشەوە، دابەزینی پلەی گەرمایە، ئەمەش دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان، لەگەڵ کەمبوونەوەی پلەی گەرمی دەرەکی، جەستە ئەرکی قورستر دەبێت بۆ پاراستنی پلەی گەرمی ناوەکی، ئۆکسجین و ماددە خۆراکیەکان بە شێوەیەکی پێویست ناگوازرێنەوە بۆ ماسولکە و جومگەکان، ئەمەش کاریگەری لەسەر کارکردنی ئاسایی جەستە دەبێت و هۆکاری هەوکردن و رەقبوونە، کە ئازار دروست دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، کەش و هەوای سارد هەوکردنی جومگەکان توندتر دەکات بۆ ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشی جومگەکانەوە دەناڵێنن، کەمبوونەوەی کاتەکانی رۆژ و کەمی دەستکەوتنی ڤیتامین دی لە لایەکی دیکە کە جەستە پێویستییەکی زۆری پێی هەیە.

پسپۆڕانی تەندروستی بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان، پێشنیاری ئەنجامدانی وەرزش و خەوی تەندروست و خواردنی خۆراکی تەندروست کە دژە هەوکردنن وەک رووەکەکان و ماسی و شۆفان و چەرەساتەکان دەکەن.

هاوکات، پێشنیاری دانانی جەوەنە دەکەن لەسەر شوێنی ئازار، جگە لە خواردنی تەواوکەری خۆراکی ڤیتامین D بۆ قەرەبووکردنەوەی بەرکەوتنی تیشکی خۆر.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

کانێکی خەڵوز لە چین تەقییەوە و 10 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share