وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرای دەكات، پارتی هیچ خاڵێكی ئەو ڕێككەوتنەی جێبەجێ نەكردووە كە لەگەڵ گۆڕاندا هەیبووە و داوای پێداچوونەوەش دەكات.
عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی كانونی دووەم لە تویتەر نوسیویەتی، “مانگ و نیوێکی تر دوو ساڵ تێئەپەڕێت بەسەر ڕێکكەوتنی نێوان پارتی و گۆڕاندا، لەوکاتەوە تا ئێستا لە کۆی 12 بڕگەی ‘لەسەر ئاستی کوردستان’ هیچ خاڵێکیان جێبەجێ نەکراون و هەنگاویشی بۆ نەنراوە”.
وتەبێژەكەی گۆڕان ئەوەشی خستوەتەڕوو، “یان بەشێكی خاڵەكان بە نیوەناچڵی کاری لەسەر کراوە، بەشەکانی تریش یا هەمووی یا زۆرینەی جێبەجێ نەکراون”.
ئەوەشی نوسیوە، “سەردەمی موراجەعاتە”.
مانگ و نیوێکی تر دوو ساڵ تێئەپەڕێت بەسەر رێکەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان.لەو کاتەوە تائێستا لەکۆی ۱۲ بڕگەی' لەسەر ئاستی کوردستان' هیچ خاڵێکیان جێبەجێ نەکراوەو هەنگاویشی بۆ نەنراوە،وەیا بەنیوەو ناچڵی کاری لەسەر کراوە.بەشەکانی تریش یاهەموی یا زۆرینەی جێبەجێ نەکراون!
سەردەمی موراجەعاتە— adnan osman _ عەدنان عوسمان (@adnan_osman_) January 3, 2021