بەریتانیا.. كچانی گەنج ڤاكسینی دژە كۆرۆنا ڕەتدەكەنەوە

كچانی گەنج لە بەریتانیا ئەو كەسانەن كە ڕەتی دەكەنەوە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بەكاربهێنن، وەك لە توێژینەوەیەكدا دەركەوتووە.

پاش ئەوەی لە بەریتانیا بە چڕی دەست بە كوتانی هاوڵاتییان كرا بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا، لە توێژینەوەیەكدا كە دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە دەركەوتووە، لە پێنج كەس یەكێكیان ڤاكسینی دژە كۆرۆنا ڕەت دەكەنەوە و نایانەوێت بەكاری بهێنن.

لەو توێژینەوەیەدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی كانونی یەكەم بڵاوكراوەتەوە ئەوەش خراوەتەڕوو، 78%ی ئەو كەسانەی بەشدارییان لەو توێژینەوەیەدا كردووە ڕەزامەندییان پیشانداوە كە ڤاكسینەكە وەربگرن.

لە بەرامبەردا 18%یان بە تەواوی ڕەتیان كردووەتەوە كە ڤاكسین وەربگرن.

زیاتر لە یەك لەسەر چواری ئەوانەی دەڵێن نا بۆ ڤاكسینی دژە كۆرۆنا، ئەو كچە گەنجانەن كە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 34 ساڵدایە، هۆكارەكەشیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە كە “دەوترێت ڤاكسینەكە نەزۆكیان دەكات”.

هەروەها 6%ی ئەوانەی ڕەتیان كردووەتەوە ڤاكسینەكە وەربگرن هۆكارەكەیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، بڕوایان بە كۆرۆنا نییە، 5%ی دیكەشیان دەڵێن، هەستیارییان بەرامبەر بە هەموو جۆرە ڤاكسینێك هەیە بۆیە ڕەتی دەكەنەوە.

بابەتی پێشتر

ڕۆما 1-0 سامپدۆریا

بابەتی دواتر

گۆڕان داوای پێداچوونەی ڕێككەوتنەوەكەی دەكات لەگەڵ پارتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share