وەزارەتی دەرەوەی ئیماڕات نیگەرانی قوڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بە کردانەوەکانی بەئامانجگرتنی کەشتییەکان لە دەریای سوور و داوا دەکات ئاسایشی ناوچەکە بپارێزرێت.
لە بەیاننامەیەکدا کە وەزارەتی دەرەوەی ئیماڕات بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، “ئیمارات نیگەرانە لە کاردانەوەکانی بەئامانجگرتنی سەر کەشتییەکان ناوچەی باب ئەلمەندەب و دەریای سوور کە دەبێتە هەڕەشەیەکی راستەقینە بۆسەر بازرگانی جیهانی و ئاسایشی ناوچەکە و بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان”.
دەشڵێت، “لەو چوارچێوەیەدا، ئیمارات جەخت لە گرنگی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و بەرژەوەندیی وڵاتان و گەلانی دیکەدا دەکات لەسەر بنەمای یاسا و رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان”.