داخستنی خوێندنگەکانی فەڕەنسا بەردەوامە

وەزارەتی پەروەردەی فەڕەنسا رایگەیاند، “بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە مێروویەکەوە حەوت خوێندنگەمان داخست”.

گابرێل ئاتال، وەزیری پەروەردەی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەکرد، “بەهۆی بڵاوبوونەوەی مێرووی کێچ bedbug، دەسەڵاتداران ناچاربوون حەوت خوێندنگە دابخەن”.

وتیشی، “لە ئاستە جیاوازەکانی خوێندنگەکان، تا ئێستا 17 خوێندنگە بەوهۆیەوە داخراون و زنجیرەیەک کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە سەبارەت بە دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو مێرووە”.

وەزیرری پەروەردەی فەڕەنسا جەختی لەوەش کردەوە، “حاڵەتەکان لە زیادبووندایە و پێویستی بە وەڵامدانەوەی خێرا هەیە، بۆ ئەوەی بتوانین لە ماوەی 24 کاتژمێردا دامەزراوەکان پاکژبکەینەوە”.

لەسەرەتادا وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتە، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردبووەوە، پێنج خوێندنگە کە زیاتر لە هەزار و 500 خوێندکاری تێدایە داخراون، هاوکات سەرەتای ئەم هەفتەیەش، داخستنی دوو خوێندنگەی دیکەیان ڕاگەیاند کە یەکێکیان لە مارسیلیایە و ئەوی دیکەیان لە دەرەوەی شاری لیۆنە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا.

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ لە مانچستەر سیتی بردەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل: ژمارەی كوژراوان بۆ زیاتر لە 600 كەس بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share