دووەمین کۆنفرانسی راگەیاندنی یەکێتی کۆتاییهات

دووەمین کۆنفرانسی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمایی کوردستان کۆتاییهات و بڕیاریشە سەرجەم بڕیار و راسپاردەکان ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکایەتیی یەکێتی بکرێن.

راگەیاندنی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوە کردوە، “دووەمین کۆنفرانسی راگەیاندنی یەکێتی بە سەرکەوتووی کۆتایی هاتوو و کۆی هەر پێنج لیژنەکە راپۆرتەکانیان پێشکەشکرد و لیژنەی سەرپەرشتاری کۆنفرانسەکەش لەو راپۆرتانە پوختەیەکی پێشکەشی هەریەک لە لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی کرد”.

دەشڵێت، “بڕیاریشە سەرجەم بڕیار و راسپاردەکان لەڕێی لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتییەوە ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 1 رەوانە دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەرکە داراییەکانی جێبەجێکردووە و چاوەڕێن ناوەڕاستی ئەم…
زیاتر ببینە

تەندروستیی راپەڕین: ژمارەیەک دەرمانخانە سزادران و داخران

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچییەوە، چەند دەرمانخانە و نۆرینگەیەک سزادران و داخران. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕیندا…
Total
0
Share