نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆلێرا هەڕەشە لە ژیانی یەک ملیار کەس دەکات

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، پەتای کۆلێرا هەڕەشە لە ژیانی یەک ملیار کەس لە 43 وڵاتی جیهان دەکات.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، “لەئێستادا نەخۆشی کۆلێرا هەڕەشە لە ژیانی یەک ملیار کەس لە 43 وڵاتی جیهان دەکات، هەرچەندە دەتوانرێت ئەم ژمارەیە کۆنتڕۆڵ بکرێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی پێداویستییە گرنگەکان کارەکە سەختە”.

ئاشکراشیکرد، “پرۆسەی کوتان دژی نەخۆشییەکە زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت، هەتا دۆخەکەش زیاتر بخایەنێت بەرەو خراپتر دەچێت”.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا کۆلێرا لە 24 وڵات سەری هەڵداوەتەوە، لە کاتێکدا ساڵی پار لەم کاتەدا تەنها لە 15 دەوڵەتدا بڵاوبووبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت: ئێـ.ـران هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان دەکاتە ئامانج

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاویکردووەتەوە، ئێـ.ـران ژمارەیەک مووشەکی ئاڕاستەی بنکەی سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمریکای لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان کردووە…
Total
0
Share