د.بڕیار رەشید: عێراق دەیەوێت بە پشتبەستن بە هەناردەی نەوتی هەرێم مووچەکانی ئەمساڵ دیاریبکات

دکتۆر بڕیار رەشید راگەیاند، “لێکتێگەیشتن سەبارەت بە پرسی تێچووی دەرهێنانی نەوت لە نێوان بەغداد و هەرێم دروستبووە و عێراق دەیەوێت پشت بەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم مووچەکانی بۆ ئەمساڵ دیاریبکات”.

سەبارەت بە پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم، دکتۆر بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی ئاشکراکرد، “تێچووی دەرهێنانی نەوت کێشەی سەرەکی نێوان حکومەتی بەغداد و هەرێم بوو، بەڵام ئێستا لێکتێگەیشتن لەسەر ئەو پرسە دروستبووە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “حکومەتی فیدڕاڵ دەیەوێت دوای ئەوەی گرێبەستە نەوتیەکان لەلایەن دیوانی چاودێریی داراییەوە پێداچوونەوەی پێداکرا بگەن بەڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتیەکان لەسەر نرخی دەرهێنانی نـەوت، هەروەها حکومەتی هەرێمیش لە کۆتا سەردانیدا ئامادەی دەربڕیبوو سەرجەم گرێبەستەکان بخاتە بەردەم دیوانی چاودێری”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دەشڵێت، “حکومەتی عێراق دەیەوێت پشت بەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم خشتەی خەرجی و مووچەکانی بۆ ئەمساڵ دیاریبکات و بنێردرێتە پەڕلەمان بۆ پەسەندکردنی، هاوکات لە هەمواری یاسای بودجە پرسی خەرجی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمیش چارەسەر بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات و یەك بەرمیل نەوت بە 40 هەزار بدرێتە هاوڵاتییان

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر بەغداد و مووچەكەیان بۆ دابینبكات، هەموو…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەمیشە بە شانازییەوە لە پێگە و رۆڵی هەموو سەركردە و هەڤاڵە دێرینەكانمان دەڕوانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی سەردانی هەڤاڵی تێكۆشەر حاكم قادر حەمەجانی كرد. لە سەردانەكەدا…
Total
0
Share