سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی دكتۆر عەلی قەرەداغی دەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی دكتۆر عەلی قەرەداغی وەك سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستە كرد و رایگەیاند، “پیرۆزبایی خۆمان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانتان ئاڕاستە دەكەم و هیوادارم ئەم بەرپرسیارێتییە نوێیە ببێتە مایەی خزمەتكردنی زیاتری موسڵمانان، یەكڕیزیی گەلی كورد و قووڵكردنەوەی ئاشتی و پێكەوەژیان لەنێوان سەرجەم ئایین و نەتەوەكاندا”.

دەقی پەیامەكەی:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

برای بەڕێزمان دكتۆر عەلی قەرەداغی

بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەك سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، پیرۆزبایی خۆمان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانتان ئاڕاستە دەكەم.

هیوادارم ئەم بەرپرسیارێتییە نوێیە ببێتە مایەی خزمەتكردنی زیاتری موسڵمانان، یەكڕیزیی گەلی كورد و قووڵكردنەوەی ئاشتی و پێكەوەژیان لە نێوان سەرجەم ئایین و نەتەوەكاندا، كە دڵنیاین بە ئەزموونی قووڵ و لێهاتوویی خۆتان لە رابردوودا، هەوڵەكانی داهاتووشتان لەو پێناوەدا دەبێت.

خوای گەورە سەربەرز و سەركەوتووتان بكات

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پێشتر

پێشەوا هەورامانی: ئامانج لە پڕۆژەی هەژماری من پێدانی مووچەیە لە رێگای بانكەوە

بابەتی دواتر

بڕیارێكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: پێدانی قەرزی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی دەوێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێدانی قەرزی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە، بڕیاری…
Total
0
Share