جەمال كۆچەر: پێدانی قەرزی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی دەوێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێدانی قەرزی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی دەوێت و دەشڵێت، “هەر بڕیارێك لەسەر ناردنی قەرزی دیكە بۆ مووچە بدرێت دەبێت پێش 25ی 12ی ئەمساڵ یەكلابكرێتەوە.

د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێدانی قەرز بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق یاخود پەسەندكردنی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە و بەبێ بڕیار ناتوانێت پارە بۆ هەرێم رەوانەبكرێت، بەڵام بۆ ئەوەش دەبێت بەر لە تەواوبوونی ساڵی دارایی کە 25ی 12ی ئەمساڵ دیاریكراوە یەكلابكرێتەوە و هیچ بڕە پارەیەك خەرجنەكرێت، چونكە پاكتاویی دارایی ساڵ دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر بڕیاری ناردنی قەرز بدرێت دەتوانرێت قەرزی یەك مانگ رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت و ئەوانەی دیكەش لە دوای سەری ساڵی نوێوە بڕیاری لەسەر بدرێت

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بڕیارێك لەبارەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل خرایە بواری جێبەجێكردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین زیاتر دابەزی

جارێكی دیكە نرخی بەنزینی نۆرماڵ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هەر لیترێك لە بەنزینخانەكاندا 25 دیناری دیكە كەمكرایەوە، جۆرەكانی…
Total
0
Share