پێشەوا هەورامانی: ئامانج لە پڕۆژەی هەژماری من پێدانی مووچەیە لە رێگای بانكەوە

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “ئامانج لە پڕۆژەی هەژماری من پێدانی مووچەیە لە رێگای بانكەوە كە مووچەخۆر مووچەكەی پارێزراو دەبێت و بە كارت وەریدەگرێت”.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئامانج لە پڕۆژەی هەژماری من دابینكردنی رێگایەكی گونجاو و پارێزراوە كە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەستی بگات بە خزمەتگوزاریی بانك و بۆ فەرمانبەرانیش مووچەكانیان راستەوخۆ دەخرێتە سەر هەژماری بانكییەكەی و لە هەر شوێنێك بێت دەتوانێت مووچە وەربگرێت.
راشیگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە پڕۆژەی هەژماری من خێراتربكات و هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران دروستبكرێت و مەسەلەی مووچە و بودجە شەفاف دەبێت و كۆتایی بە قسە و قسەلۆك دەهێندرێت.

وتەبێژی حكومەت جەختیكردەوە وتیشی، “ئامانج لە پڕۆژەی هەژماری من پێدانی مووچەیە لە رێگای بانكەوە كە من مووچەخۆر مووچەكەی پارێزراو دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەباوە روونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”بەنووسراوی رەسمی ئەو تێبینییانەی بۆمان هاتبوو چارەسەرمان…
Total
0
Share