دادگا حوكمی دوو مێردمنداڵەکەی کەلاری هەڵوەشاندەوە

دوو مێردمنداڵ كە “تاوانبارکرابوون” بە نواندنی توندوتیژی لە خۆپیشاندانێکی کەلاردا و حوکمی چوار ساڵ زیندانیكردنیان بەسەردا سەپێندرابوو، سزاكەیان هەڵوەشێندرایەوە.

ئەو دوو مێردمنداڵە دانیشتووی قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانن، دادگا بە “تاوانی” ئەنجامدانی توندوتیژی لە خۆپیشاندانێکی کەلاردا، حوکمی چوار ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپاندبوون.

بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سزای سەر دوو مێردمنداڵەكە، لەلایەن دەستەی نەوجەوانانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستانەوە دەركراوە و حوکمەکەیانی کەمکردەوە بۆ یەک ساڵ بۆ هەریەکێكیان، ئەو ساڵەش لەژێر چاودێریی خێزانەکانیاندا دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: لێخۆشبوونی 20%ـی سزاکانی هاتوچۆ بەردەوامە

سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تاوەکو ئێستا نووسراوێکی ڕەسمیمان پێنەگەیشتووە بۆ درێژکردنەوەی…
Total
0
Share