وەزارەتی بەرگریی چین داوا لە ئەمریکا دەکات سنوورێک بۆ زیادکردنی هێزی سەربازی و بێزارکردن لە دەریای باشووری چین دابنێت.
وەزارەتی بەرگریی چین بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی باڵای چین لەکاتی گفتوگۆکانیان لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکانیان جەختیانلەوەکردووەتەوە کە هەرگیز لەسەر پرسی تایوان سازشناکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە لەبارەی دۆسیەی تایوان کۆبوونەوەی بەرپرسانی چین و ئەمریکا بەڕێوەچوو.
هاوکات چین داوایکردووە، ئەمریکا دەست لە پڕچەککردنی تایوان هەڵبگرێت.