کۆمپانیای مێتا ناوەڕۆکی هەریەکە لە فەیسبوک و ئینستاگرام بۆ هەرزەکاران سنوورداردەکات

کۆمپانیای مێتا رایگەیاند، ئەو ناوەڕۆکانەی کە زیان بە هەرزەکاران دەگەیەنێت لە فەیسبوک و ئینستاگرام سنوورداردەکرێت و بەردەستنابێت.

لە پۆستێکدا کۆمپانیای مێتا ئاماژەی بەوە کردووە، “سنووردارکردنێکی تەواو بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوەڕۆکی هەریەکە لە فەیسبوک و ئینستاگرام بەسەر هەرزەکاراندا دەسەپێندرێت، هەروەها زاراوەی گەڕانی زیادە لە بەشی وێنەی ئینستاگرامدا سنوورداردەکرێت.”

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەرزەکاران بە ئاستەم دەستیان بگات بە ناوەڕۆکی هەستیاری وەک زیانگەیاندن بە خۆیان و تێکچوونی شێوازی خواردنیان لەگەڵ چەند بابەتێکی زیانبەخشی دیکە کاتێک ئەو تایبەتمەندیانە لە ئینستاگرام لادەبرێن، بەتایبەتی لە بەشی سێرچ و ئێکسپلۆر”.

کۆمپانیاکە دەشڵێت، “رێوشوێنەکانی پاراستنی بەکارهێنەران کە بڕیارە لە هەفتەکانی داهاتوودا جێبەجێبکرێن، یارمەتیدەر دەبن بۆ پیشاندانی ناوەڕۆکێکی گونجاو بۆ هەموو تەمەنەکان”.

لە ئەمریکا و ئەوروپا کۆمپانیای مێتا لە ژێر فشاردایە بۆ نوێکردنەوە و گۆڕانکاری لە ناوەڕۆکی بەرنامەکانی فەیسبوک و ئینستاگرام بەهۆکاری ئەوەی تۆمەتباردەکرێت بەوەی ئەو بەرنامانە بوونەتە هۆی زیانگەیاندن بە تەندروستیی دەروونی گەنجان.

بابەتی پێشتر

وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرا

بابەتی دواتر

چین: هەرگیز لە دۆسیەی تایوان سازشناکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share