چوارچێوەی هەماهەنگی كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تاوتوێدەكات

چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات و یەكێك لە پرسەكانیشی تاوتوێكردنی كۆتاییهێنانە بە ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە لە بەغداد كۆببنەوە بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكومەتە خۆجێییەكان و یەكلاكردنەوەی دۆسیەی مانەوەی پارێزگارەكانی ئێستا یان دانانی پارێزگارێكی نوێ.

بەپێی وتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، یەكێكی دیكە لە خاڵەكانی كۆبوونەوەكە “تاوتوێكردنی پاڵپشتیكردنی جموجوڵەكانی حكومەتی عێراقە بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق”.

هەینیی رابردوو حكومەتی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەكی دووقۆڵی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان پێكهێناوە، ئەركەكەی بریتییە لە دیاریكردنی رێوشوێنەكانی كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەرۆكایەتی دەكات.

بابەتی پێشتر

سەگێک منداڵێکی ساوا لە مردن رزگاردەکات

بابەتی دواتر

داوای مانەوە لە ئەڵمانیا بە رێژەی 51% زیادیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share