سەگێک منداڵێکی ساوا لە مردن رزگاردەکات

لە میسر، سەگێک منداڵێکی تەمەن یەک رۆژەی لە مردن رزگارکرد کە لە شوێنێکی چۆڵدا بەجێهێڵدرابوو.

میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، سەگێک منداڵێکی ساوای دۆزیوەتەوە کە لە شوێنێکی چۆڵدا لە گوندی حەزەینییەی سەر بە شاری شەبین لە میسر بەجێهێڵدرابوو.

ئاماژە بەوەش کراوە، سەگەکە ئەو پارچە پەڕۆیەی بە مناڵەکەوە پێچراوە بەدەم رایکێشتووە و لوراندویەتی هەتاکو رێبواران هەستیپێبکەن.

بەو هۆیەوە خەڵکی گوندەکە پێیانزانیوە و گەڕانیان بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی منداڵەکە دەستپێکردووە و دواتر زانراوە منداڵەکە کوڕە و تەمەنی یەک رۆژە.

شایەتحاڵان ئاماژەیان بەوەکردووە، منداڵەکە بازنێکی لەدەستابووە کە ناوی دایکی لەسەر بووە.

میدیاکان باس لەوە دەکەن، دوای ئەوەی منداڵەکە بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە ئێستا باری تەندروستی جێگیرە و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی خێزانەکەی چڕکراونەتەوە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

عەلی قەرەداغی بە سەرۆكی یەكێتیی زانایانی موسڵمان هەڵبژێردرا

بابەتی دواتر

چوارچێوەی هەماهەنگی كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تاوتوێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share