داهاتی یەك ساڵی سلێمانی زیاتر لە 1 ترلیۆن و 173 ملیار دینارە

بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی كە لە رێژەی تۆماری گەنجینەكانی پارێزگاكەوە وەرگیراوە، زیاتر لە 1 ترلیۆن دینارە و بەسەر 10 زۆرترین جۆری داهاتدا دابەشكراوە.

بەپێی ئەو داتایانەی كە ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی ساڵی 2023ی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین كە لە (گەنجینەی 1، گەنجینەی 2، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەنجینەی گەرمیان، گەنجینەی هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕین)، كۆكراونەتەوە بریتییە لە 1 ترلیۆن و 173 ملیار و 618 ملیۆن و 353 هەزار و 315 دینار كە بە شێوەی نەختینە و چەك و مقاسەیە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی لە گەنجینەكان بەپێی جۆری داهات دابەشكراوە بۆ 10 زۆرترین جۆری داهات كە بریتین لە داهاتی رسووماتی راستاندن، داهاتی جۆراوجۆرن.

ماڵپەڕی شەفافییەت رۆژانە داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین بڵاودەكاتەوە، هاوكات داهاتی كۆكراوەی هەفتانە و مانگانە و ساڵانەش دەخاتەڕوو.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان داوایەک ئاڕاستەی مامۆستایان دەکات

بابەتی دواتر

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share