بەهۆی چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا بۆ ماوەی ڕۆژێک بەشێک لە سلێمانی و دەوروبەری بێئاو دەبن

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانییەوە، بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بێئاو دەبن.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەهۆی چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانیەوە،  سبەینێ و بۆ ماوەی یەک ڕۆژ دابەشکردنی ئاو لە هێڵی دووی ئاوی دوکان – سلێمانی دەوەستێت، بەوهۆیەشەوە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ، شۆڕش، پیرەمەگرون، بازیان، تەکێ و ئەڵڵایی بێئاو دەبن”.

ئاوی سلێمانی داواش لە هاوڵاتییان دەکات لەو ماوەیەدا ئاگاداربن و دەست بەئاوەوە بگرن، بۆ ئەوەی تووشی بێئاوی نەبن و ناچارنەبن بە کڕینی ئاو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەر بریکارێکی خۆراک بەرامبەر بە هاوڵاتییان کەمتەرخەمبێت سزادەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر، رایدەگەیەنێت، هەر بریکارێکی خۆراک بەرامبەر بە هاوڵاتییان کەمتەرخەمبێت سزادەدرێت. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی…
Total
0
Share