مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

بەبۆنەی سەرکەوتنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد.

لە پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە، بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و دەستنیشانکردنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی، پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو ئەندام و لایەنگرانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارم قۆناغێکی نوێ لە خزمەتی گەل و نیشتمان دەستپێبکەن و هەنگاوەکانتان بۆ یەکڕیزی و تەبایی و پەرەپێدان بە دەستکەوتەکان و پاراستنی نیشتمان و بەرژەوەندییە باڵاکانی خاک و خەڵکی کوردستان چڕتر بکەن و هەروەها هەماهەنگی و پشتیوانیتان بو جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی حکومەت زیاتر بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هۆکاری ڕێگریكردن لە دروستکردنی مزگەوتی گوندی ئەڵمانی ئاشکرادەکات

شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێگرییانکردووە لە دروستکردنی مزگەوتێک لە گوندی ئەڵمانی بەهۆکاری ئەوەی بناغەی مزگەوتەکە لەسەر خەزانێکی ئاو دروستکراوە.…
Total
0
Share