کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە لە کاتەکانی شەوەوە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمە باران لە هەندێک ناوچەى شاخاویی هەیە، لە لووتکەی شاخە بەرزەکان دابارین بەشێوەى نمە باران و بەفر بە تێکەڵى دەبێت، لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و سلیمانى و دهۆک و هەڵەبجە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە بەشى رۆژهەڵاتى پارێزگاى دهۆک باران دەبارێت و بەفریش لەسەر لووتکەی شاخە بەرزەکان دەبارێت.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان لەکاتەکانی بەیانى تا دوایی نیوەڕۆ لە زۆربەى کاتەکان نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا شەپۆلێکى باران و بەفر درێژدەبێتەوە بۆ سەر بەشەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە باشوورى پارێزگاى سلێمانى دەستپێدەکات تاکو ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى رۆژهەڵاتى پارێزگاى هەولێر ، باران لە ئێوارەدا لە گەرمیان و بەشێک لە پارێزگاى کەرکووک تا باکوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین بەشێوەى نمە باران و هەندێک کات تاوە بارانى مامناوەند دەبێت.

باسیلەوەشکرد، لە ئەنجامى کاریگەرى بارستە هەوایەکى سارد لەسەر تەواوى زنجیرە چیا سنووریەکان و لووتکە و قەدپاڵى چیا بەرزەکان بەفر دەبارێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامی گفتوگۆکانی هەرێم لەبارەی مووچەوە تاووتوێدەکات

بابەتی دواتر

سەبارەت بە بڕوانامەی لەدایکبوون تەندروستیی گەرمیان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share