لە رووداوێكی هاتوچۆوە لە نزیك ناحیەی تەكیەی كاكەمەند هەشت كەس برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە رووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر رێگای چەمچەماڵ ـ كەركوك لە نزیك ناحیەی تەكیەی كاكەمەند هەشت كەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵیش رایگەیاند، “تەندروستی بەشێك لە بریندارەكان ناجێگیرە و بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی سلێمانی دەكرێن”.