سبەینێ دەزگای هەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەكان كۆدەبنەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سبەینێ دەزگای هەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەكانی هەریەك لە یەكێتی، پارتی، بزوتنەوەی گۆڕان، كۆمەڵی دادگەری و یەكگرتووی ئیسلامی لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن لە شاری سلێمانی كۆدەبنەوە.

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەینێ شەممە دەزگای هەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەكانی هەریەك لە یەكێتی، پارتی، بزوتنەوەی گۆڕان، كۆمەڵی دادگەری و یەكگرتووی ئیسلامی لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن كۆدەبنەوە.

پێشتریش كۆبوونەوەیەك لەنێوان هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی لەسەر كات و شێوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: کۆمەڵێک دروستبوون زانیاریی پێشوەختە لەسەر پرۆژەکانمان وەردەگرن و دەیکەن بە دەستکەوتی خۆیان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمدواییانە کۆمەڵە کەس و لایەنێک دروست بوون پێشوەختە زانیاری دەربارەی پلانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانمان وەردەگرن…
Total
0
Share