بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی، چەند رێنماییەکی دروستکردنی کارتی نیشتمانی بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو بڵاودەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئهو منداڵانهی تازه له دایك دهبن پێویستە دوای سێ مانگ فۆڕمی كارتی نیشتمانییان بۆ پڕبكرێتهوه لهگهڵ پشتڕاستکردنەوەی لەدایکبوون، ئاماده بكرێت بۆ مامهڵهی كارتی نیشتمانی.
باس لەوەش دەکات، دهبێت دایك و باوكی منداڵەكه مامهڵهی كارتی نیشتمانی بكهن ئەگەر باوک و دایک کارتیان ھەبێت پێویستە لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کارتی زانیارییان پێبێت، ئەگەر دایك و باوك كارتی نیشتمانییان نەبوو پێویستە بەڵگە نامەکانی وەک (رەگهزنامهی عێراقی دایك و باوك-وێنەی رەسەن، پێناسی باری شارستانی دایك و باوك-وێنەی رەسەن، كارتی زانیاری سهرۆك خێزان- وێنەی رەسەن).