منداڵێکی کورد لەسەر ئاستی شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا یەکەم دەبێت

منداڵێکی کوردی خەڵکی شاری هەولێر لە وڵاتی ئەڵمانیا پلەی یەکەم لەسەر ئاستی شاری شتوتگارت بەدەستدەهێنێت، لەسەر کارتی ئەنجامەکان وەک خەڵکی کوردستان ناسێنراوە.

منداڵەکە ناوی ڕێنوارە و خەڵکی شاری هەولێرە، لەگەڵ ئەوەی ماوەیەکی کەمە لەگەڵ خێزانەکەی چوونەتە وڵاتی ئەڵمانیا و بەباشی زمانی ئەو وڵاتە فێرنەبووە بەڵام بۆ خوێندنی ئەمساڵ پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی شتوتگارت بەدەستهێناوە.

لەسەر کارتی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ڕێنوار نوسراوە، خەڵکی هەولێر/ کوردستان- عێراق-ە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. لە هەولێر پیاوێك بەسەر كێبڵێكی كارەباییدا دەپەڕێتەوە كە بەرزیی پەستانەكەی 2000 ڤۆڵتییە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە گەڕەكی 8ی حەسارۆك لە هەولێر پیاوێك بەسەر كێبڵێكی كارەباییدا دەپەڕێتەوە كە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم پلانی پەسەندكراوی خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا بۆ خوازیاران بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم پلانی پەسەندكراوی خوێندنی باڵا بۆ دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی…
Total
0
Share