دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

بڕیارە لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی نەوت لە ناوشاری سلێمانی و دەرەوەی شار دەستپێبکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، دابەشکردنی نەوت لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە راگیرابوو.

ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیارە لەسبەی پێنج شەممەوە دەست بەدابەشکردنی نەوت لە ناوشاری سلێمانی ودەرەوەی شاری سلێمانی بکرێتەوە .

پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بەردەوامە و بۆ بەرمیلێک نەوت بڕی 103 هەزار و 500 دینار لە هەر ماڵێک وەردەگیرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: هیچ بەڵگەیەك نییە بیسەلمێنێت یەكێتی لەپشت رووداوی ئاگركەوتنەوەكانەوە بێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ بەڵگەیەك نییە بیسەلمێنێت یەكێتی لەپشت رووداوی ئاگركەوتنەوەی بازاڕەكانەوە بێت و دەشڵێت، “ئێستا پەیوەندییەكانی…
Total
0
Share