پەروەردەکانی سلێمانی لەبارەی پشووەوە سەرپشک دەکرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی پشووەوە، پەروەردەکانی سلێمانی سەرپشک دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەروەک پێشتر دەسەڵات درابووە بەڕێوەبەری پەروەردەکان و سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان، لە هەر پەروەردەیەک ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە لە پێناو پاراستن و سەلامەتی گیانی خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران بکرێتە پشوو، لەبەر بوونی رەشەبای بەهێزو کڕێوەی بەفر.

ماوەی چەند رۆژێکە بای بەهێز ناوچەکانی سنووری سلێمانی گرتووەتەوە و لەدرەنگانی شەوی رابردووەوە کڕێوەی بەفریش سەنتەری شاری گرتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بەو ئاراستەیەن کێشەکانی هەرێم و بەغدا بەشێوەیەکی بنەڕەتی بەپێی دەستور چارەسەر بکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share