لە یەکەم کاتژمێری ساڵی نوێدا لە کەرکوک 52 منداڵ لەدایکبوون

لە یەکەم کاتژمێری ساڵی نوێدا لە کەرکوک 52 منداڵ لەدایکبوون، لە شەوی سەری ساڵیشدا دوو کەس برینداربوون.

فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک بڵاویکردەوە، لەگەڵ رۆشتنە نێو ساڵی نوێ 52 منداڵ لەدایکبوون لەو رێژەیەش 22 یان لەنەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری 12 یان لەنەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی، 12ی دیکەیان لەنەخۆشخانەی نەسر،3 منداڵیش لەقەزای حەویجە، 3 منداڵی دیکەش لە قەزای داقوق، لەدایکبوون.

هەر بەپێی ئەو ئامارانەی تەندروستیی کەرکوک بڵاویکردوونەتەوە، شەوی رابردوو لەئاهەنگەکانی سەری ساڵدا دوو کەس کە تەمەنیان 17 ساڵان و 12 ساڵانە لە یەکێک لە شەقامەکانی پارێزگاکە برینداربوون.

بابەتی پێشتر

چەندین کەس لە 2024 دەستیان بە گەشت کرد و لە 2023دا گەیشتن

بابەتی دواتر

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا سێ ماتۆڕسوار برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەگەزنامەی سلێمانی: هەرکەسێک بۆ جاری سێیەم کارتی نیشتمانی ونبکات 100 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت

لە بارەی ونکردنی کارتی نیشتمانی و مامەڵەکانیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ”ھاوڵاتی پێویست ناکات دووبارە…
زیاتر ببینە

حاجیاوا.. ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا گیانلەدەستدانی شۆفێرێكی لێكه‌وته‌وه‌

هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له ‌نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا، شۆفێرێك گیانیلەدەستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،…
Total
0
Share