لە دوو رووداوی هاتوچۆدا سێ ماتۆڕسوار برینداربوون

ئەمڕۆ لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە قەزای کەلار سێ کەس برینداربوون کە ماتۆڕسوار بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ لەترافیک لایتی نزیک بانکی کەلار رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون روویدا و بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە برینداربوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ رووداوێکی دیکەی هاتوچۆ لەنزیک دادگای کەلار لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئەڵتیما و ماتۆڕسکیلێکی دوو تایەی بچووک روویدا، بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون کە لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار و لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: خێرایی ئۆتۆمبێل لەڕێگەی کەلار-کفری بەرزکرایەوە

هاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند، خێرایی ئۆتۆمبێل لەڕێگەی کەلار-کفری بەرزکرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند، خێرایی ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەی قەزای کەلار…
زیاتر ببینە

جەمال کۆچەر: دەستگیرکردنی چالاکوانانی بادینان دەنگەکانی منیان بەرزکردەوە

کاندیدی سەرکەوتووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بادینان ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی چالاکوانانی بادینان لەلایەن دەسەڵاتەوە، کاریگەری لەسەر بەرزی دەنگەکانی هەبووە.…
Total
0
Share