چەندین کەس لە 2024 دەستیان بە گەشت کرد و لە 2023دا گەیشتن

ئەم حاڵەتە وەک حاڵەتێکی نامۆ بەر گوێت دەکەوێت، هاوشێوەی ئەوەی پێتبوترێت چەند کەسێک گەشتیان بەناو کاتدا کردووە، بەڵام بابەتەکە بەو جۆرە نییە و شتێکی ئاساییە و چەندین کەس لە 2024 دا گەشتیان کرد و لە 2023 دا نیشتنەوە.

هاتنی سەری ساڵ بەهۆی جیاوازی کاتەوە لە هەر وڵاتێک بۆ وڵاتێکی دیکە بەیەکەوە نایەت، بەڵکو لەماوەی 24 کاتژمێری تەواودا ئینجا، هەموو دونیا دەچنە ناو ساڵی نوێوە، بۆیە کاتێک کەسێک گەشت بکات لە ناوچەیەکی نیوزلاند و ئوستورالیاوە یاخود ژاپۆن و چینەوە بەرەو ئەوروپا و ئەمریکا ئەوە شتێکی ئاساییە کە بە پێچەوانەی کاتەوە گەشت دەکات.

ئەمەش ساڵانە روودەدات، بۆ نمونە گەشتێک لە تۆکیۆوە بەرەو لۆس ئەنجلسی ئەمریکا هەبووە لە شەوی رابردوودا، کاتێک دەرچوون 2024 بووە،کاتێک نیشتوونەتەوە، 2023 بووە.

ئەم حاڵەتە، لە رۆژانی ئاسایی ساڵیشدا روودەدەن، بەڵام لە شەوی سەری ساڵدا زۆر جێگەی بایەخە، بەهۆی ئەوەی ژمارەی ساڵەکە گۆڕانی بەسەردا دێت.

بابەتی پێشتر

راوێژکارێکی سودانی لەسەر بودجەی ساڵی 2024 قسەی هەیە

بابەتی دواتر

لە یەکەم کاتژمێری ساڵی نوێدا لە کەرکوک 52 منداڵ لەدایکبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share