شێوازێكی نوێ بۆ دابەشكردنی بەشە خۆراكی هاوڵاتییان پەیڕەودەكرێت

بەڕێوەبەری رێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، “پسووڵەی خۆراك دەگۆڕدرێت بۆ كارتی زیرەك و دەشڵێت، “بەپێی ئەو سیستمە نوێیە مانگانە كارتی خێزانەكە چەند ماددەیەكی خۆراكی بۆ دابەزیبوو بەپێی ژمارەی خێزان دەدرێت ئەو میكانیزمەی پێشتر پەیڕەودەكرا كاریپێناكرێت”.

یاسین مەحمود بەڕێوەبەری رێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ گۆڕینی پسووڵەی خۆراك بۆ كارتی زیرەك دەبێت چەند تیمێك پێكبهێندرێت لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیەكان، بەغداد داوای ئامار و داتای لە ئێمە كردووە و ناردوومانە و چاوەڕوانی وەڵامی حكومەتی عێراق دەكەین.
راشیگەیاند، لەمەوبەدوا پسووڵەی خۆراك نامێنێت و دەكرێتە كارتی زیرەك بە جۆرێك كە مانگانە ئەو ماددە خۆراكییانەی دادەبەزێت هاوڵاتییان لە رێگای كارتەكەیانەوە كە لای بریكارەكان ئامێرێك دادەنرێت و كارتە زیرەكەكە دەخرێتە ئامێرەكەوە و ژمارەی ئەندامانی خێزان و ئەو بڕە خۆراكەی دەدرێتە هاوڵاتییان دەیخاتەڕوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تا ئێستا بڕیار لەسەر ئەو بڕە پارەیە نەدراوە كە لەبەرامبەر كارتەكە زیرەكەكەدا لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت و دەبێت لە وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە رێنمایی پێدەربكرێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مان سیتی لە لیدز یونایتدی بردەوە و لە پێشەنگدا جێگیربوو

بابەتی دواتر

بە بەشداریی زانكۆكانی سلێمانی و هەڵەبجە، یەكەم كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی هەورامانناسی لە سنە بەرێوەچوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری هەڵبژاردنەکانی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتی هەواڵێک رەتدەکاتەوە

سەنتەری هەڵبژاردنەکانی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتی رەتیدەکاتەوە، کاریان بۆ کەمکردنەوەی کورسییەکانی پارتی لە کەرکوک كردبێت. سەنتەری هەڵبژاردنەکانی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share