لە سێ رووداوی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە سێ رووداوی هاتوچۆدا لەناو شاری كەلار و ناحیەی كۆكس كەسێك گیانیلەدەستدا و سێ كەسیش برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە لە سنووری ناحیەی كۆكس لە گوندی (لەلبن) ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندای تۆكسۆن كەوتووەتە ناو جۆگەیەكی ئاودێرییەوە، بەهۆیەوە شۆفێرەكەی گیانیلەدەستداوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە دوو رووداوی دیكەی هاتوچۆدا لەناو شاری كەلار بەهۆیەوە سێ كەس بریداربوون كە رووداوی یەكەم لە گەڕەكی گۆران ئۆتۆمبێیكی جۆری نیسان پیكاب و ماتۆڕسكیلێك پێكیاندادا بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، رووداوی دووەم لەناو (گوندی كەلاری نوێ) نزیك مزگەوتی سپی روویدا، لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێبواز و پاسكیلێك روویداوە كە پاسكیلسوارەكە برینداربووە و سەرجەم بریندارەكان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكان دەستیپێكردووە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

گەشتوگوزاری سلێمانی: 45 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانییان كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share