“کچە نیقابپۆشەکە میسرییە و نەکوژراوە”

لەدوای ئەوەی لە شەوی رابردووەوە لە بەشێک لە لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی کچێكی نیقاب پۆش بڵاوکرایەوە و دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە لە سلێمانی کوژراوە، تۆڕی میدیایی ئێستا راستکردنەوەی بۆ وێنە بڵاوکراوەکە کرد.

بەپێی ئەو بەدواداچوونەی تۆڕی میدیایی ئێستا کردوویەتی، ئەو وێنانەی لە شەوی رابردووەوە بڵاوکراونەتەوە و دەوترا کچێكی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە دوورن لە راستییەوە، وێنەکە بۆ کچێکی میسری دانیشتووی قاهیرە دەگەڕێتەوە بە ناوی (ئایە عومەر محەمەد).

هەر بەپێی بەدواداچوونەکان، ئەو کچە میسرییە بلۆگەرە و کاری فرۆشتنی جلوبەرگ دەکات و لاپەڕەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەیە.

پێشتر سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەنگۆی کوژرانی کچێکی لە سلێمانی رەتکردبووەوە و ئاشکرایکردبوو، “بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە بۆ ناشرینکردنی سلێمانییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاخەوان عەبدوڵا: بەغداد بەردەوام بێت لە دروستكردنی كێشە بۆ مووچە كاردانەوەی ئێمە بە دڵی ئەوان نابێت

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هۆشداری بە حكومەتی عێراق و دەڵێت، ” بەغداد…
Total
0
Share