گەشتوگوزاری سلێمانی: 45 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانییان كردووە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 5 رۆژدا 45 هەزار گەشتیار لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە سەردانی پارێزگای سلێمانییان كردووە و هەموو ئامادەكارییەك بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران كراوە.

ئارام شوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەی 5 رۆژدا 45 هەزار گەشتیار لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە سەردانی پارێزگای سلێمانییان كردووە پێشبینیدەكرێت هاتنی گەشتیاران بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە زیادبكات.

راشیگیەاند، هەموو ئامادەكارییەك بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران كراوە و تیمەكانی فریاگوزاری خێرای سلێمانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هۆتێڵ و چێشتخانەكان بەرووی گەشتیاراندا كراوەدەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەپەگە ئەردۆغان بەدرۆدەخاتەوە و كوژرانی سەركردەیەكی ڕەتدەكاتەوە

هەپەگە دەڵێت، توركیا بەرامبەر گەریلا سەركەوتنی بەدەستنەهێناوە، بۆیە هەواڵی ناڕاست بڵاودەكاتەوە، دەنگۆی كوشتنی سەركردەیەكیشی ڕەتدەكاتەوە. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی…
Total
0
Share