ژمارەیەک هاوڵاتی بەهۆی بەفر و شەختەوە ئەندامێکی جەستەیان شکاوە

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ژمارەیەک هاوڵاتی لە هەولێر و سلێمانی بەهۆی بەفر و شەختەوە کەوتوون و ئەندامێکی جەستەیان شکاوە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

بەپێی زانیارییەکان تەنها لە سلێمانی 17 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە و دەست یان قاچیان شکاوە و دوو حاڵەتی خوێنبەربوونی مێشکیش بەهۆی کەوتنەوە لە نەخۆشخانە تۆمارکراوە.

هاوکات سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاندووە، “بەهۆی کەش و هەوا و بەستنی زەوییەوە ژمارەی ئەو کەسانەی بەربوونەتەوە و ئەندامێکی جەستەیان شکاوە لە نەخۆشخانەکان زیادیکردووە.

بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە بۆ ژێر سفر، لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم زەوی بەستوویەتی و هاتوچۆ و بەرگریی شارستانی و تیمەکانی فریاکەوتن، هۆشداری دەدەنە هاوڵاتییان لە ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“چارەنووسی سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ دەكەوێتە دوای پاكتاوە داراییەكانەوە”

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چارەنووسی سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ دەكەوێتە دوای پاكتاوە داراییەكانەوە كە…
Total
0
Share