پۆلیسی سلێمانی راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێی زاینییەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە كە خۆیان بەدووربگرن لەتەقەكردن و هەر سەرپێچییەكی یاسایی دیكە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هەموو رێكارێكی پێویستمان بەدانانی مەفرەزە لە سەرجەم شەقام و كۆڵانەكان گرتووەتەبەر، بۆ پاراستنی سەروماڵیان و بەرێكردنی پشوویەكی ئارام بۆ هەمووان.

هەر لە رایگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەكەین خۆیان بەدوور بگرن لە تەقەكردن و هەر سەرپێچییەكی یاسایی دیكە مەفرەزەكانمان دەستبەجێ‌ كەسی سەرپێچیكەر دەستگیردەكات و رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

كشتوكاڵی عێراق: دەمانەوێت بەرهەمی گەنم بگەیەنینە 6 ملیۆن تۆن لەم وەرزەدا

بابەتی دواتر

لە سێ رووداوی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
4

دوو ماڵ لە ئاكرێ سووتان

لە دوو كاتژمێردا دوو ماڵ لە ئاكرێ سووتان و بەرگریی شارستانی دەڵێت، زیانەكان ماددین. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ…
Total
0
Share