سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، لیوا هاشم تێکۆشەرێکی دێرین و دیاری رۆژە سەختەکانی شۆڕشی نوێ بوو.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، کۆچی دوایی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین، لیوا هاشم ناسراو بە (هاشم مام عەلی کۆیی) لە دڵەوە نیگەرانیکردم.
ئاماژە بەوەش دەکات، “کاک هاشم تێکۆشەرێکی دێرین و دیاری رۆژە سەختەکانی شۆڕشی نوێ بوو، دڵسۆزییەکەی کردبوویە یەکێک لە نزیکەکانی سەرۆک مام جەلال و لەهێزەکانی سکرتاریەت و پاشان لە هێزەکانی 70، خزمەتێکی بەرچاوی پێشکەشکرد”.
دەشڵێت، “پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادە سەربەرز و تێکۆشەرەکەیان دەکەم و لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات”.