تەندروستیی سلێمانی زیاتر لە 100 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگا دادەمەزرێنێت

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ڕایگەیاند کە 125 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان دادەمەزرێنرێن و داوا دەکات سەردانی بەشی پلاندانانی بەڕێوبەرایەتیی سلێمانی بکەن.

لە نوسراوێکدا کە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە بەرواری 6ی ئەم مانگە بە واژوی بەڕێوبەرای گشتیی بڵاویکردووەتەوە هاتووە، “بە فەرمانی وەزاری ژمارەی 9336ی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، 125 کەس لە دەرچوانی پەرستاریی زانکۆ و یاریدەدەری بێهۆشکاری دادەمەزرێنرێن”.

لەوبارەیەوە دکتۆر هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “دامەزراندنەکە بەشێوەی گرێبەستە بۆ ماوەی شەش مانگ و تەنها بۆ بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکانی کۆرۆنایە”.

وتیشی، “لە سەرجەم هەرێمی کوردستان 500 دەرچوو دادەمەزرێنرێن لەو ژمارەیە 125یان بۆ پارێزگای سلێمانییە، ئەوانەی لە بەشەکانی پەرستاریی زانکۆیی و یاریدەدەری بێهۆشکاریین دەتوانن فۆڕمی تایبەت پڕبکەنەوە و دواتر لە ماوەی هەفتەیەکدا فۆڕمەکان بگەڕێننەوە”.

سەبارەت بەوەی ئایا کێشەی کەمی کارمەندی تەندروستییان هەیە دکتۆر هێرش سەید سەلیم وتی، “بە دڵنیایی کێشەی کەمیی کارمەندمان هەیە و پێویستمان بە دامەزراندن هەیە”.

بابەتی پێشتر

ئیتاڵییەك بۆ هێوربوونەوە لەپاش شەڕێكی خێزانی 450 كیلۆمەتر بەپێ دەبڕێت

بابەتی دواتر

لەمپەرەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق "زۆرن"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share