ڕێکخراوە مەدەنییەکان ڕەخنە لە چەند بڕیارێکی کۆمسیۆن دەگرن

فیدراسیۆنی ڕێکخراوە ناوخۆییەکان ڕەخنە لە چەند بڕیارێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەگرێت، بەوەی لە هەڵبژاردندا ڕێگە بە نوێنەری ڕێکخراوەکان نادەن مۆبایل ببەنە ناو وێستگەکانەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا فیدراسیۆنی ڕێکخراوە ناوخۆییەکان گلەیی لە بڕیارێکی کۆمسیۆن کرد، بەوەی ڕێگەنادات نوێنەرانی ڕێكخراوەكان مۆبایل ببەنە ناو وێستگەکانی دەنگدانەوە.

هاوکات ئەو ڕێکخراوانە ڕەخنە لە دانانی بەڕێوەبەری وێستگەکانی دەنگدان دەگرن، بەوەی بەپێی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆمسیۆن دانەنراون.

فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکان هانی هاوڵاتییان دەدات ئەو مافە دیموکراسییەیان بەجێبهێنن و سبەی بەشداریی دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمانی داهاتووی عێراق بکەن.

سبەینێ یەکشەممە لە کاتژمێر 7:00ی بەیانییەوە دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەسەرتاسەری عێراقدا دەکرێنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەکان، ئاوارەکان و زیندانییەکان بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

كەشناسی وادەی یەكەم بارانبارینی ئەمساڵی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share