کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ باران نابارێت

ئاسمان ساماڵ دەبێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان کەمێک نزمتردەبنەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، سبەینێ چوار شەممە ئاسمان لە باکوورى هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە (1 -2) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :  18 پلەى سیلیزى

سلێمانی   : 16 پلەى سیلیزى

دهۆک      : 15  پلەى سیلیزى

کەرکوک   : 20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   : 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ    :   15 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 21 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 6 پلەى سیلیزى

سۆران  : 14  پلەى سیلیزى

 

بابەتی پێشتر

جارێکی دیکە بەهای زێڕ بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی ئامادەکارییەکان بۆ هاتنی گەشتیاران دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لافاو دوو منداڵی خنكاند

دوو منداڵ لە پارێزگای کەرکوک بەھۆی لافاوەوە خنکان. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك رایگەیاند، لە گوندی حەساری…
Total
0
Share