دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە کچێک کردبوو

مەفرەزەکانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واره‌به‌رزه‌ی‌ سه‌ر به ‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتیان لە کچێک کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر دوو تۆمەتبار کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتییەکانیان لەکچێک کردبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمه‌تباران بدۆزرێنەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واره‌به‌رزه‌ی‌ سه‌ر به ‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ دەستگیربکرێن”.

ئاشکراشیکرد، “تۆمەتباران (ب، م، ح – م، ع، ك) دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر راگیراون ‌و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا

لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا عەقید ئومێد عەبدوڵا بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوكان ڕاگەیاند،…
Total
0
Share