لافاو دوو منداڵی خنكاند

دوو منداڵ لە پارێزگای کەرکوک بەھۆی لافاوەوە خنکان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك رایگەیاند، لە گوندی حەساری گەورە لە سنووری پارێزگای کەرکوک دوو منداڵ بەهۆی لافاوەوە خنکان.

ئاشكرایكرد، منداڵەکان لە نەتەوەی عەرەبن و خانەوادەکەیان پاسەوانی حەوزی ماسین، لە ئەنجامی دروستبوونی لافاو خنكاون و لە ئێستادا خەڵکی گوندی حەسار چوون بە هانایانەوە.

پێشتر ئۆتۆمبێلێك لە ناوچەی داودەی سنووری خورماتوو بە سەرنشینەكانییەوە ئاوی لافاو بردبووی، بەڵام دانیشتووانی ناوچەكە سەرنشینەكانیان لە خنكان رزگاركردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“کوژرانی دوو بەندکراوی خەڵکی نەغەدە لەژێر ئەشکەنجەدا” بە بنەماڵەکانیان ڕاگەیەندرا

لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە كەسوكاری دوو زیندانیكراوی خەڵكی نەغەدە کە پێشتر دەستبەسەرکرابوون، ئاگاداركراونەتەوە گیانیان لەدەستداوە، وەك ئەوەی ڕێكخراوی…
Total
0
Share