یەكەم جارە لە چەند دەیەی رابردوودا.. زستانی ئەمساڵی كەنەدا سەوز دەنوێنێت

بەشێوەیەكی گشتی لە بۆنەكانی لەدایكبوون و سەری ساڵدا خەڵكی كەنەدا، كە ناسراوە بە سەرمای زۆر و بەفربارین، چاوەڕوانی داپۆشینی ماڵ و ئۆتۆمبێلەكانیان، بەڵام بۆ ئەمساڵ دەپرسن “كوا بەفر؟”.

خاكی وڵاتەكە كە لەم وەرزەدا وا باوە لە كەنارەوە بۆ كەنار و لە باكوورەوە بۆ باشوور سپی پۆش بێت، لەجیاتی ئەوە رەنگی سەوز و خاكیی پۆشیوە.

داڤید فیلیپس، زانای ئاووهەوا لە وەزارەتی ژینگەی فیدراڵیی ئەمریكا دەڵێت، “ماوەی 55 ساڵە چاودێریی كەشوهەوا دەكەم، لەم جۆرە زستانەم نەبینیوە و بەدینەكردووە”.

بەشێوەیەكی گشتی زستان لە هەرێمە دوور لە كەنارەكانی وەك ئەلبێرتا زۆر سەخت دەبێت، بەجۆرێك دەشێت بەفر بۆ ماوەی پێنج مانگ یان زیاتر لەسەر زەوی بمێنێتەوە، بەڵام رۆژی هەینی پلەی گەرما لە ئیدمۆنتۆن-ی پایتەختی ئەلبێرتا گەیشتە 7 پلەی سەدی، بەراورد بە 28 پلەی ژێر سفر لە ساڵی رابردوودا.

چاوەڕوان نەكراو نییە، وا دەردەكەوێت ساڵی 2023 ببێتە یەكێك لە گەرمترین ساڵەكان، یەكێك لە هۆكارەكانیش دیاردەی “ئالنینیۆ”یە، كە بریتییە لە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای رووكاری ئاو لە رۆژهەڵات و ناوەڕاستی زەریای هێمن، كە دەبێتە هۆی پلەیەكی گەرمای تاڕادەیەك سەقامگیر لە زستاندا.

فیلیپس وتی، “ئەوەی لەم زستانەدا دەیبینن، لە راستیدا بینینێكی پێشوەختی دیاردەیەكی سروشتی دەبێت بۆ چەند دەیەی داهاتوو”. ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری ئەو زانایەی ئاووهەواوە وتی، “باوەڕم وایە ئەگەر بمانتوانیایە بۆنەی لەدایكبوون بۆ مانگێك دوابخەین، زامنی بۆنەیەكی سپی پۆش لە هەموو شوێنێك دەكەین، بەڵام ئەمە روونادات”.

بابەتی پێشتر

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ئاشکراکران

بابەتی دواتر

وتەبێژی سودانی: هێرشەكەی هەولێر زیانی گیانی و ماددی هەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share