بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەواوە نیوەی دانیشتووانی جیهان لەمەترسیدان

ڕاپۆرتێکی نوێی شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گۆرانکارییەکانی ئاووهەوا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوبووەتەوە دەریدەخات، 3.3 بۆ 3.6 کەس کە دەکاتە نزیکەی نیوەی دانیشتووانی جیهان لەدۆخێکی زۆر خراپدان بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەواوە.

دەستەی حکومەتەکانی جیهان پەیوەست بە گۆرانکارییەکانی ئاووهەوا ئاشکرایانکردووە، گۆرانکارییەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە هەروەها پەیوەندیدارە بە گەشەی ئابوری، کۆمەڵایەتی و لایەنەکانی دیکەی ژیان.

دەردانی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە ساڵی 2021دا بەجۆرێک بەرزبووەوە کە نزیکبووە لە تێپەڕاندنی ئەو ئاستە پێوانەییەی کە پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تۆمارکرابوو، لەکاتێکدا بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کە ئابووریی لە جیهاندا ئیفلیج کرد هۆکارێک بوو بۆ دابەزینی زۆری دەردانی ئەو گازە ژەهراوییانە.

دەردراوی گازە ژەهراوییەکان لە جیهاندا لە ساڵی 2021دا لەئەنجامی سوتاندنی بەردی سوتەمەنییەوە ئەو ئاستەی تێپەڕاند کە بەرلە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هەبوو، بەڵام لەخوار ئەو ئاستە پێوانییەوە مایەوە کە لەساڵی 2014دا تۆمارکراوە.

بەڵام دەردراوی گازە ژەهراوییەکان لە ئەنجامی گازی سروشتی لە ساڵی 2021دا گەیشتە بەرزترین ئاست کە تائێستا تۆمارکراوە.

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زۆرینەی وڵاتانی جیهان ڕێکارەکانی قەدەگەی هاتوچۆ و داخستنی شوێنە گشتییەکانیان ڕاگەیاند، ئەمەش لە ساڵی 2020 هۆکاربوو بۆ تۆمارکردنی ئاستێکی زۆر نزمی دەردانی گازە ژەهراوییەکان کە بەڕێژەی 5.4% ڕێژەکەی کەمیکرد.

بەڵام لە 2021دا ئاستی دەردانی گازە ژەهراوییەکان لەجیهاندا بەڕێژەی 4.9% بەرزبووەتەوە.

لەبارەی چۆنێتیی دابەشبوونی دەردانی گازە ژەهراوییەکان بەپێی شوێنی جیۆگرافی توێژینەوەکە دەڵێت، پێشبینی دەکرێت چین گەورەترین سەرچاوەی ئەو گازە دەردراوانەبێت لەدوای ساڵی 2007ەوە بەنزیکەی دەردانی چارەکێک لە کۆی دەردراوەکانی جیهان، ئەو ڕێژەیەش لە ساڵی 2021دا بەرزبووەتەوە بۆ 31% کە نزیکە لە سێ بەشی کۆی دەردانی گازە ژەهراوییەکان لەجیهاندا.

بابەتی پێشتر

خێزانی مباپێ داوایەکی سەیر-یان لە ڕیاڵ مەدرید کردووە

بابەتی دواتر

وادەی هەڵبژاردن دیاریكراوە، بەڵام گرفتەكانی بەردەمی چارەسەرنەكراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share