لە بەسڕە ساڵانە نۆ هەزار کەس تووشی شێرپەنجە دەبن

بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە بەسرە رایگەیاند، لە ساڵێکدا نۆ هەزار کەس لە پارێزگاکە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن.

مەهدی تەمیمی بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە بەسرە رایگەیاند، “مەسەلەی پیسبوونی ژینگە لە پارێزگای بەسرە دۆخی ئاسایی تێپەڕاندووە و گەیشتووە بە ئاستێکی مەترسیدار و کارەساتی مرۆیی”.

وتیشی، “ساڵانە بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە لە پارێزگاکە نۆ هەزار کەس تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن، ئەگەر بەم حاڵەش بێدەنگی لێبکرێت لە پێنج ساڵی داهاتوودا ژمارەی تووشبووانی ساڵانە دەگاتە 40 هەزار کەس”.

پیسبوونی ئاووهەوای بەسرە بەهۆی ئەو غازە ژەهراوییانەوەیە کە لە ئەنجامی سووتانی سووتەمەنی کێڵگە نەوتییەکان دروستدەبن و لە ئەنجامدا پلەکانی گەرمای پارێزگاکەیان بەرزکردووەتەوە تەنانەت لە کاتی بارانبارینیش لەگەڵ باران کارلێک دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنج ئەندامی خێزانێک لە بەسرە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی بەسرە ئاشکرایکرد، تەرمی پێنج ئەندامی خێزانێکیان دەرهێناوە، کە بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە،…
زیاتر ببینە

له‌ژێر فشارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ هێنانه‌وه‌ى كەسوكاری چه‌كدارانى داعش

تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ 600 ئه‌ندامى خانه‌واده‌ى چه‌كدارانى داعش گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ نه‌ینه‌وا و دوێنێش كاروانێكى دیكه‌ له‌ كه‌مپی هۆله‌وه‌…
Total
0
Share