کەشناسیی هەرێم: بارینی بەفر و باران بەردەوام دەبێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ باران لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ باران لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت لە کاتى جیاجیا ، هەندێک کات نمە باران و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند ، لە دواى نیوەڕۆ سنوورى پارێزگاى سلێمانى بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان بارانى بەلێزمەى کورت خایەنى دەبێت پاشان لە شەودا لە بەشێکی سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و بەشى باشوورى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان بە بەراورد بە ناوچەکانى دیکە، بارانى زیاتر دەبێت.

باس لەوەش دەکات، بەفر لەسەر ناوچە سنوورییەکان و بەشێک لە لوتکەى شاخە بەرزەکان لە کاتەکانى شەودا دەبارێت ،  پلەکانی گەرما  بە نزیکەی 2 تا 3 پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ  نزمتردەبنەوە.

لە بارەی کەشوهەوای سبەینێوە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، سبەی دووشەممە لە کاتەکانى بەرەبەیان ئاسمان هەور و کەمێک باران بارین دەبێت بەشێوەى نمە بارانى پچڕ پچڕ لەسەر ناوچە جیاجیاکان لەگەڵ دروستبوونى تەم لەکاتەکانى بەیانى، لەدواى نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتایى دێت .

پلەکانی گەرما بە نزیکەى 2- 4 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 13 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 12 پلەى سیلیزى

دهۆک : 11 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 14 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 11 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى

سۆران : 10 پلەى سیلیزى

 

بابەتی پێشتر

محەمەد شیاع سودانی لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکدەهێنێت

بابەتی دواتر

میسر ڤیزای لەسەر ئەم هاوڵاتییانەی عێراق هەڵگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نوێی كارەبا راگەیەندرا

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارە لە سبەینێوە نرخی نوێی كارەبا بخریچتە بواری جێبەجێكردنەوە، نرخی…
Total
0
Share